سەرەتا ڤێلاکان چێشتخانەی دیلان یاریەکان ئاکوا پارکی مێرۆ هۆتێلی ئیبراهیم پەیوەندی ئۆفەرەکان وێنەکان دەربارە
EN KU AR
+964 750 412 8910 چوونەژوورەوەی ستاف

دەربارە

دەربارەی هەوارگەی شنگلبانەی گەشتیاریی
هەوارگەی شنگلبانەی گەشتیاریی یەکێکە لە پرۆژە گەشتیارییە هەرە دیار و ناوازەکانی شاری ڕواندز، کە لەلایەن بەڕێز (حازم کوردا)وە دامەزراوە. هەوارگەکەمان بە شێوازێک دیزاین کراوە کە پێشوازی لە هەموو جۆرە گەشتیارێک بکات و سەفەرێکی لەبیرنەکراو، پڕ لە ئارامی و کات بەسەربردنێکی خۆشیان پێشکەش بکات.
‎بەشە سەرەکییەکان و خزمەتگوزارییەکانمان:
* مانەوە و میوانداری: هەوارگەکەمان پێکهاتووە لە (هۆتێل ئەبرەهام) و ڤێلای تایبەت و سەربەخۆ بە گەشتیاران لەگەڵ خزمەتگوزاری نانی بەیانی. هەروەها (ڕێستۆرانتی دیلان) ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی باشترین و بەتامترین جۆرەکانی خواردن.
* ئەکواپارکی میرۆ (Miro Aquapark): گەورەترین پرۆژەی ئاوییە کە پێکدێت لە مەلەوانگەی داخراو و دەرەوە، یاری ئاوی منداڵان، ڕووباری تەمبەڵ (Lazy River)، زەحلافیەی ئاوی (Water slides)، و حەوزی شەپۆلەکان. هەروەها خولی تایبەتی فێربوونی مەلەوانی بۆ ئافرەتان تێدا بەردەستە.
* یاری و کات بەسەربردن: بۆ ئارەزوومەندانی سەرکێشی، هەوارگەکەمان چەندین یاری سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت، وەک یاری (شنگلپانک) بە درێژایی ١٨٨٠ مەتر، یاری (شنگلپۆپ)، و زیپلایین (Zipline) بە درێژایی ٥٠٠ مەتر. لەگەڵ ئەوەشدا هۆڵی یاری ئەلیکترۆنی ئارام، هۆڵی یاری منداڵان، و هۆڵی لەشجوانی
* بۆنە و ئاهەنگەکان: هەوارگەکەمان خاوەنی سەکۆ و شوێنێکی کراوەی سەوزاییە کە جێگەی ٦٠٠ بۆ ١٠٠٠ کەس دەبێتەوە، بەتەواوی ئامادەکراوە بە سیستەمی ڕووناکی پێشکەوتوو و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ سازدانی ئاهەنگ و بۆنە تایبەتەکان.
* خزمەتگوزاری زیاتر: فرۆشگای تایبەت بۆ پێداویستییەکان لەناو هەوارگەکەدا هەیە. وەک بەشێک لە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی، هەوارگەی شنگلبانە سپۆنسەر و پاڵپشتیکاری سەرەکی (یانەی وەرزشی ڕواندز)ـە.
gallary